مەکتەبی سیاسی، پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو ڕەمەزان سەلیم گەردی دەکات

بەبۆنەی کۆچی دوای پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پرسەنامەیەك ئاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو ڕەمەزان سەلیم گەردی کرد، ئەمەش دەقەکەیەتی:
بەناوی خودای گەورە
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵ ( ڕەمەزان سەلیم گەردی ) پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان/مان پێگەیشت، بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و کەس و کارتان دەکەین و لەخوای مەزن داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو بەبەهشتی بەرین شادبکات و سەبوری و ئارامیش بە ئێوە ببەخشێت.
اناالله و انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
6/11/2012




