نه‌جه‌ف.. كۆبوونه‌وه‌ى نێوان شاندى هاوپه‌یمانیى كوردستانى و هاوپه‌یمانیى نیشتیمانى و ئیئتیلافى عێراقییه به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مرۆ له شارى نه‌جه‌ف، كۆبوونه‌وه‌ى نێوان شاندى هاوپه‌يمانى كوردستانى و هاوپه‌يمانى نيشتيمانى و ئيئتيلافى عێراقييه به‌ڕێوه‌چوو ، هاوكات وه‌ك به‌ها ئه‌عره‌جى سه‌رۆكى ره‌وتى ئه‌حرار له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران رايگه‌ياند: ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه ته‌واوكه‌رى كۆبوونه‌وه پێنج قۆڵييه‌كه‌ى هه‌ولێره و هه‌روه‌ها پرسى قه‌يرانى سياسى عێراق به وردى باسى لێوه‌كرا ، شاندى هاوپه‌يمانى كوردستانى له (دكتۆر رۆژ نورى شاوه‌يس ، دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح ، هوشيار زێبارى و دكتۆر فوئاد مه‌عسوم ) پێكهاتبوو.
دوابه‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هه‌ر يه‌ك له موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در و ئوسامه نوجێفى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ئه‌حمه‌د چه‌له‌بى نوێنه‌رى كۆنگره‌ى نيشتيمانى، كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شيان ساز كرد و له سه‌ره‌تادا موقته‌دا سه‌در رايگه‌ياند: له ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به تێكرا ئاماده‌بووان له‌سه‌ر برگه و ده‌ستپه‌نجه‌كانى ئه‌م دواييه رێككه‌وتن ، هه‌روه‌ها گه‌ره‌نتى ئه‌وه‌شى دا كه به هيچ شێوه‌يه‌ك كارێك ناكرێت دژى به‌رژوه‌ندييه‌كانى گه‌لى عێراق به گشتى بێت.
له‌لايه‌ن خۆشيه‌وه نوجێفى گوتى: ئه‌م جۆره كۆبوونه‌وانه به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌م كۆبوونه‌وانه‌ى داهاتووشدا قه‌يرانى سياسى عێراق به ئاراسته‌يه‌كى چاره‌سه‌ر يه‌كلايى ده‌بێته‌وه.
ئه‌حمه‌د چه‌له‌بيش له لايه‌ن خۆيه‌وه گه‌شبينى خۆى ده‌ربڕى كه هاوپه‌يمانى نيشيتمانى به شێوه‌يه‌كى ئه‌رێنى وه‌ڵامى ئه‌و نامه‌يه‌يه ده‌داته‌وه كه موقته‌دا سه‌در له ماوه‌كانى رابردوو ئاراسته‌يانى كردبوو، كۆبوونه‌وه‌كه به‌م شێوه‌يه به‌كۆتا هات و شاندى هاوپه‌يمانى كوردستانيش گه‌ڕانه‌وه.




