7 كه‌تیبه‌ى سه‌ربازى سوپاى سوریا ده‌چنه ناوخاكى توركیاوه، ئه‌گه‌ری پیكدادان هه‌یه

سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ سوپاى سوریا پێشڕه‌وى ده‌كات بۆ ناوخاكى توركیا و حكوومه‌تى توركیاش ئاگادارى په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى ده‌كاته‌وه.
كه‌ناڵى "جه‌زیره" كه‌مێك پێش ئێستا بڵاوى كرده‌وه كه 7 كه‌تیبه‌ى سوپاى سوریا به‌هێزێكى زۆره‌وه چوونه‌ته ناوخاكى توركیاوه, دواى گه‌یشتى ئه‌و سوپایه بۆ ناوتوركیا حكوومه‌تى توركى ئاگادارى په‌رله‌مانى كردۆته‌وه كه بڕیارى پێویست له‌و باره‌وه وه‌ربگرێت.
هاوكات كه‌ناڵى "سكاى نیوز" ئاماژه به‌وه ده‌كات له دیمه‌شقی پایته‌خت ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بووه‌ته هۆی كوژرانی 15 كه‌س‌و برینداربوونی ده‌یانی دیكه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سوپای ئازاد هێرشی كردووه‌ته‌سه‌ر كاروانێكی گاردی كۆماریی سوپای ئه‌سه‌د‌و سه‌رجه‌م سه‌ربازه‌كانی ئه‌و كاروانه‌ی به‌دیل گرت، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی وه‌ك حمس و درعا‌و حه‌له‌ب و ئیدلب-یش شه‌ڕوپێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و سوپای حكومةت به‌رده‌وامه.




