نیۆرک تایمز :دەبێت سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا سزای مالیکی بدات

لەڕاپۆرتێکی تایبەتدا رۆژنامەی نیۆرک تایمزی ئەمریکی دەربارەی دەسەڵاتەکانی مالیکی و ئەرکی سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا و چۆنیەتی مامەڵە کردنی لەگەڵ مالیکی گووتی : لەماوەی رابردوو نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق بەپێچەوانەی بەرژەوەندیە ستراتیجیەکانی ئەمریکا لەناوچەکە هەنگاوی ناوە بەتایبەتی هەڵوێستەکانی مالیکی بەرامبەر بارودۆخی ئێستای سووریا و پاڵپشتی کردنی رژێمی ئەسەد لەلایەن مالیکیەوە بەچەک و پێداویستی جەنگ کەئەمەش پێچەوانەی ویستی ئەمریکا بووە چونکە واشنتۆن خوازیاری ڕووخانی رژێمەکەی ئەسەدە .
لەلایەکی ترەوە ڕاپۆرتەکە دەڵێت هەرچەندە ئیدارەی ئۆباما چەند جارێک هۆشداری داوەتە ئیدارەی مالیکی کەبەهیچ شێوەیەک یارمەتی ئەسەد نەدات بەڵام مالیکی سەرجەم ئەو هۆشداریانەی پشت گوێخستووە بۆیە دەبێت سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا سزای مالیکی بدات بەتاوانی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی و قۆرخ کردنی دەسەڵات و یارمەتی دانی رژێمەکەی ئەسەد لەکاتێکدا بەغدا دەیتوانی رۆڵێکی ئاکتیڤ ببینێت لەئارامی ناوچەکەو پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا




