سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و د.ئه‌یاد عه‌لاوی و ئوسامه نوجێفی كۆبوونه‌وه
ئه‌مرۆ شه‌ممه 19/5/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین به به‌شداری د. ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی فراكسیۆنی ئه‌لعیراقیه و ئاماده‌بوونی به‌رێز ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و شاندێكی یاوه‌ریان و هه‌روه‌ها د. رۆژ نوری شاوه‌یس جێگری سه‌رۆك وه‌زیران عیراق و د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان و د.فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاری له باره‌ی بارودۆخی ئێستای وڵات به‌رێوه‌برد .
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، زۆر به وردی باسی ئه‌و ته‌نگژه سیاسییه‌كرا كه دووچاری عیراق بۆته‌وه و لایه‌نه‌كانی ئاماده‌بووش جه‌ختیان له به‌رده‌وامی هه‌ڵوێستی پێشووی خۆیان كرده‌وه كه له كۆبوونه‌وه‌ی پێنج قۆڵییه‌كه‌ی هه‌ولێردا به‌رجه‌سته‌یان كردبوو .
سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی نه‌جه‌فیش كه له سه‌ر بانگهێشت و سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی سه‌ماحه‌تی سه‌ید موقته‌دا سه‌در و به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی لایه‌نه‌كانی ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی و لیستی ئه‌لعیراقیه و هاوپه‌یمانی كوردستانی ئه‌نجام ده‌درێ، بڕیاردرا شاندی هاوپه‌یمانی كوردستان بۆ نه‌جه‌ف له‌و به‌رێزانه پێك بێت (د.رۆژ نوری شاوه‌یس، د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح ، هوشیار زێباری، د.فوئاد مه‌عسوم) و بڕیاریشه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ڵوێستی نوێی لایه‌نه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مانگی رابردووی شاری هه‌ولێر پاش ته‌واوبوونی مۆڵه‌ته (15) رۆژیه‌كه تاوتوێ بكرێ .




