فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى : مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانم هه‌یه

فه‌له‌كه‌ین كاكه‌یى له لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند هاندانێكى توند ڕه‌وى ئاینى له‌پشت هه‌ڕه‌شه‌كانه‌وه‌یه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو ئه‌م هه‌ره‌شانه مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى هه‌یه.
نووسه‌ر ڕوناكبیرى و كه‌سایتى سیاسى فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى له لێدوانێكدا بۆ سایتى kdp.info رایگه‌یاند له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه هه‌ڕه‌شه‌نامه‌یه‌ك بڵاوكرایه‌وه بۆ كوشتنى من و شه‌ش كه‌سى دیكه كه هه‌موویان ڕوناكبیرن و سه‌ر به‌پارتى دیمو‌كراتى كوردستانن گوتى " ئه‌م هه‌ڕه‌شانه جێگاى سه‌رنجه چونكه سه‌رجه‌م ڕووناكبیره‌كان سه‌ر به‌پارتى دیمو‌كراتى كوردستانن, ئێمه‌ش ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌مان داوه‌ته لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار ئێستا ده‌زگا ئه‌منیه‌كان له لێكۆڵینه‌وه‌دان".
ده‌رباره‌ى هۆكارى پشت هه‌ڕه‌شه‌كانه‌وه كاكه‌یى گوتى " هاندانێكى توند ڕه‌وى ئاینى له‌پشت ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌وه هه‌یه و جارى یه‌كه‌میش نییه ئه‌و جۆره هه‌ڕه‌شه به‌كار دێت".
گوتیشى "له‌دواى ئه‌و نامه هه‌ڕه‌شه ئامێزه مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانمان په‌یدا بووه, به‌ڵام من ناترسم و له مردنیش نه‌ترساوم چونكه چه‌ندین ساڵه هه‌ڕه‌شه‌مان له‌سه‌ره, به‌ڵام ئه‌وه ناخۆشه كه ئازادى ده‌ربڕین له كوردستان قه‌ده‌غه‌یه ".
به‌كر و كارزان




