پارتی پێشنیاری پێكهێنانی یه‌ك لیستی بۆحزبه‌كوردیه‌كان ده‌كات

به‌رپرسێكی حزبی له موسڵ ئاماژه به‌وه‌ده‌كات دابه‌زینی حزبه كوردییه‌كان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆكورد و ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو له‌و باره‌وه كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه.
سه‌عید مه‌موزینی به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی 14ی موسڵ-ی پارتی دیموكراتی كوردستان به kdpی راگه‌یاند چه‌ندحزبێكی كوردستانی له‌وانه پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌باره‌گای لقی پارتی له موسڵ، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر پلانی كورد له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا ئه‌نجامدرا.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو پێشنیازه‌كه هی پارتی بووه، ده‌یانه‌وێت له‌و ناوچانه‌ی ماده‌ی 140 ده‌یان گرێته‌وه، جیاوازیه‌كانی ناوخۆی هه‌رێم وه‌لابنرێن و كوردایه‌تی بكرێت.
سه‌عید مه‌موزینی گوتیشی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی هه‌ڵبژاردنی پارێزگای موسڵ كرا، كه حزبه كوردییه‌كان به یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كورد زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ست بێنێت و ده‌نگه‌كانی به‌فیرۆ نه‌چن.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه له‌كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو حزبه‌كانی دیكه‌ش بانگێشتی كۆبوونه‌وه‌كان ده‌كرێن.
مه‌موزینی ئاشكراشیكرد، كه پارتی و یه‌كێتی هاوران به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، یه‌كگرتوی ئیسلامیش دوای پرس و راگۆڕینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌یان بۆچوونی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن.
به‌كر و كارزان




