شوان محمه‌د: سوپاى عێراقى به فه‌رمانى تاكه كه‌سێك ده‌جوڵێت

ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌كات تائێستا سوپاى عێراقى نه‌بۆته دامه‌زراوه‌یه‌كى نیشتیمانى ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو ئه‌و سوپایه به‌فه‌رمانى تاكه كه‌سێك ده‌جوڵێنرێت.
له میانه‌ى چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى سۆمه‌ریه نورى مالكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕاگه‌یاند ئه‌و ڕه‌خانه‌ى له ئۆپه‌راسیۆنى دیجله ده‌گیرێت پێچه‌وانه‌ى ده‌ستوره , ده‌شڵێت " له به‌سه‌ره تا زاخۆ كه‌س ناتوانێ ڕێگرى له سوپاى عێراق لێبكات ".
له‌و باره‌وه شوان محمه‌د ته‌ها ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان به سایتى kdp.info ڕاگه‌یاند سوپاى عێراق سوپایه‌كى نیشتیمانى نییه و به فه‌رمانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق نورى مالیكى جوڵه‌ى پێده‌كرێت, گوتى " لێدوانه‌كانى نورى مالكى مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئه‌م ڕه‌وشه‌ى ئێستاى عێراق چونكه جوڵاندنى هێزى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله به‌ته‌واوه‌تى ڕاستى نییه‌تى مالكى ده‌رده‌خات".
به‌كر و كارزان




