نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا بۆ مالیكی: ئه‌وه‌ی ماڵی له شووشه‌بێت به‌رد ناگرێته خه‌ڵكی تر
له‌وه‌ڵامي لێدوانه‌كاني به‌رپرساني ده‌وڵه‌تي قانوون‌دا، نوێنه‌ري حكومه‌تي هه‌رێمي كوردستان له به‌غدا رايگه‌ياند كه ئه‌وه‌ي ماڵي له شووشه‌بێت به‌رد ناگرێته خه‌ڵكي تر.
محه‌مه‌د ئيحسان نوێنه‌ري حكومه‌تي هه‌رێمي كوردستان له به‌غدا له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ي شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت، ئاشكراي كرد كه وه‌ڵامي هاوپه‌يماني نيشتيماني بۆ نامه‌ي پێنج سه‌ركرده‌كه كه به‌رله دوو هه‌فته له هه‌ولێر كۆبوونه‌وه، شتێكي نوێي تيانه‌بووه و هيچ چاره‌سه‌رێكي بۆ كێشه‌كان نه‌خستووه‌ته‌ڕوو.
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له هه‌ولێري پايته‌ختي هه‌رێمي كوردستان كۆبوونه‌وه‌يه‌كي پێنجقۆڵي له‌نێوان جه‌لال تاڵه‌باني سه‌رۆك كۆماري عيراق، مه‌سعود بارزاني سه‌رۆكي هه‌رێمي كوردستان، ئه‌ياد عه‌لاوي سه‌رۆكي ليستي عيراقيه، موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكي ره‌وتي سه‌در و ئوسامه نوجێفي سه‌رۆكي ئه‌نجومه‌ني نوێنه‌راني عيراق به‌ڕێوه‌چوو، دواتر نامه‌يه‌كيان ئاراسته‌ي نوري ماليكي سه‌رۆك وه‌زيراني عيراق كرد بۆ جێبه‌جێكردني ئه‌و خاڵانه‌ي رێكه‌وتننامه‌ي هه‌ولێر كه پێشتر رێكه‌وتنيان له‌باره‌وه كراوه و پشتگوێ خراوون.
محه‌مه‌د ئيحسان نوێنه‌ري حكومه‌تي هه‌رێمي كوردستان له به‌غدا له‌وباره‌وه گوتي: "وه‌ڵامه‌كه‌ي هاوپه‌يماني نيشتيماني زمان و شێوازي ده‌وڵه‌تي قانوونه نه‌ك هه‌موو هاوپه‌يمانيي نيشتيماني"، ئاماژه‌شي به‌وه‌دا كه له وه‌ڵامه‌كه‌دا داواي كۆبوونه‌وه‌ي لايه‌نه‌كان كراوه بۆ گه‌يشتن به ميكانيزمي چاره‌سه‌ركردني كێشه‌كه‌كان، ئه‌مه‌ش شێوازي ئيئتلافي ده‌وڵه‌تي قانوونه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له چاره‌سه‌ركردني كێشه‌كان.
له‌باره‌ي هه‌ڵمه‌تي راگه‌ياندني نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ئيحسان رايگه‌ياند كه ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه هه‌رچه‌نده توندتر بێت، ده‌بێت له كۆتاييدا به وتووێژ و گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، هۆشداريشي دا له‌وه‌ي ئه‌مڕۆ كۆببنه‌وه و كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن باشتره له سبه‌ي، چونكه له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبووني كات كێشه‌كان ئاڵۆزتر و زياتر ده‌بن.
سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كاني ئيئتيلافي ده‌وڵه‌تي قانوون به گرتنه‌به‌ري هه‌ڵوێستێكي توند له‌به‌رامبه‌ر "تۆمه‌تباركردنه‌كان"ي سه‌رۆكايه‌تي هه‌رێم بۆ نوري ماليكي، ئيحسان وتي: "ئه‌و جۆره لێدوانانه ده‌ريده‌خه‌ن كه هه‌ندێك سسياسي عيراقي نيفاقي سياسي و ئيجتيماعييان هه‌يه".
نوێنه‌ري حكومه‌تي هه‌رێم له به‌غدا وتي: "به‌داخه‌وه هه‌ندێك سياسي به‌بێ هه‌ستكردن به بارودۆخي ئێستاي عيراق و واقيع لێدوان ده‌ده‌ن"، جه‌ختيشي له‌وه كرده‌وه چه‌ندين به‌ڵگه‌نامه هه‌ن كه ره‌زامه‌ندي ماليكي و ئيئتيلافه‌كه‌ي بۆ جێبه‌جێكردني رێكه‌وتننامه‌ي هه‌ولێر ده‌رده‌خه‌ن، پێشيوابوو كه ده‌بوو ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه له كاتي خۆي‌دا ئاشكرا بكرانايه بۆ ئه‌وه‌ي گه‌لي عيراق سروشتي ئه‌و سه‌ركرانه‌ي بناسێت كه پابه‌ندي به‌ڵێنه‌كانيان نابن.
ئيحسان هۆشداريشي دا له‌وه‌ي هه‌ڵوێسته‌كاني ده‌وڵه‌تي قانوون له كۆتاييدا زيان به هاوپه‌يماني نيشتيماني ده‌گه‌يه‌نێت، گوتيشي: "داوا به‌رپرساني ئه‌و هاوپه‌يمانێتيه ده‌كه‌م به‌رپرسيارێتي راسته‌قينه‌ي خۆيان له ئه‌ستۆبگرن بۆ داناني سنوورێك بۆ لێدواني هه‌ندێك ئه‌ندامي ئيئتيلافي ده‌وڵه‌تي قانوون به‌رامبه‌ر مه‌سعود بارزاني سه‌رۆكي هه‌رێم".
گوتيشي: "خوازيارين ئه‌وانه‌ي ماڵيان له شووشه‌يه به‌ردنه‌گرنه خه‌ڵكي تر و زماني عه‌قڵ جێگه‌ي هێرشكردن بگرێته‌وه".
ناوبراو روونيشي كرده‌وه كه ئه‌و خاڵه ناكۆكانه‌ي سه‌رۆكي هه‌رێم وروژاندووني په‌يوه‌ندييان به بنياتي سياسي ده‌وڵه‌تي عيراقه‌وه هه‌يه و كێشه‌ي شه‌خسي له‌گه‌ڵ نوري ماليكي نييه، به‌ڵام به‌داخه‌وه سه‌رۆكي حكومه‌تي عيراق كێشه‌كاني به‌شه‌خسي كردووه و مه‌سه‌له‌كه‌ي گۆڕيوه بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر سه‌رۆكي هه‌رێم.
نوێنه‌ره‌كه‌ي حكومه‌تي هه‌رێم له به‌غدا لێدوانه‌كه‌كاني ئه‌مدواييه‌ي ماليكي كه رايگه‌ياندبوو له سه‌ركرده‌كاني كورد بۆ كورد دڵسۆزتره به لێدوانه‌كاني سه‌دام حسێن چواند و رايگه‌ياند كه كه‌س له سه‌ركرده‌كاني كورد بۆ گه‌لي كورد دڵسۆزتر نييه.




