٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئیبراهیمی‌ داوا ده‌كات ده‌وڵه‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ سوریا، پێك بهێنرێت

سەرچاوە: KDP.info

نوێنه‌ری‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانی‌ سووریا، داوای‌ پێكهێنانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات و گۆڕینی‌ رژێمی‌ سووریای‌ كرد به‌پێی‌ رێككه‌وتنه‌كانی‌ ژنێڤ.

ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی‌، دوای‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆكی‌ كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌ و وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ رووسیا، له‌ قاهیره‌ی‌ پایته‌ختی‌ میسر، گوتی‌ پێكهێنانی‌ ده‌وڵه‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵات، كۆتایی‌ به‌ خوێن رشتن و كوشتنی‌ خه‌ڵك ده‌هێنێت.

ئیبراهیمی‌ له‌ لێدوانێكی‌ رۆژنامه‌وانیدا داوای‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش كرد بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بڕیارنامه‌یه‌ك په‌سند بكات، به‌ڵام وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ رووسیا دژایه‌تیی‌ خۆی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌م داوایه‌ راگه‌یاند و گوتی‌ بڕیارنامه‌ی‌ له‌مجۆره‌ پێویست نییه‌.

سه‌رگه‌ی‌ لاڤرۆڤ، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ رووسیا، ته‌ئكیدی‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ندێك وڵات ده‌بێ‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ رژێمی‌ به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ن و ته‌نیا پشتیوانی‌ له‌ ئۆپۆزسیۆن نه‌كه‌ن.

نه‌بیل ئه‌لعه‌ره‌بی‌، سه‌رۆكی‌ كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ ته‌ئكیدی‌ كرده‌وه‌ كێشه‌ی‌ نێوان ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایش، رێگره‌ له‌ به‌رده‌م گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتنێك بۆ چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانی‌ ئێستای‌ سووریا.

هەواڵی پەیوەندیدار