٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئه‌مه‌ریكا: ئەمڕۆ سەرۆكی وڵاته‌كه‌یان هه‌ڵ ده‌بژێرن

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ سێشەممە، هاووڵاتییانی ئەمریکا بەرەو سندوقەکانی دەنگدان دەچن و سەرۆکێک بۆ کۆشکی سپی دیاری دەکەن.

ئەم هەڵبژاردنە لە کاتێکدایە کە بە گوێرەی راپرسییەکان، جیاوازیەکی کەم لە نێوان کاندیدی پارتی دیموکراتەکان و کۆمارییەکاندا هەیە و لەوانەیە لە هەندێ لە هەرێمەکان دەنگەکان کاریگەری زۆریان لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی تازەی ئەمریکا هەبێ.

بە گوێرەی سەرچاوەکان، لە چەند سەعاتی کۆتایی بانگەشەکاندا  رکابەرایەتییەکی زۆر توند لە نێوان ئۆباما و رۆمنیدا هەبووە.

باراک ئۆباما و میت رۆمنی، تا خولەکانی کۆتایی بانگەشەی هەلبژرادنەکان لەسەر سەردانی بەردەوام بۆ هەرێمەکان بەردەوام بوون بۆ ئەوە لایەنگرانی خۆیان زیاتر بکەن و بۆچوونی کەسانی سەربەخۆ زیاتر بۆ خۆیان رابکشێن.

ئەو وتاردان و سەردانانە بە جۆرێک بوو کە باراک ئۆباما دوێنێ دووشەممە بە دەنگی نوساوەوە قسەی دەکرد.

هەر دووکاندیدەکان جەختیان لە نەمانی بێکاری و کۆتایی هێنان بە قەرزە زۆرەکانی ئەم وڵاتە دەکردەوە،

هەواڵی پەیوەندیدار