له‌هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵمه‌تى به‌رنگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى به‌ڕێوه‌چوو

به‌ئامانجى ڕێكخستنى ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵمه‌تى به‌رنگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى، دوێنێ دوو شه‌ممه، له هۆڵى كۆبوونه‌وه‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى، به‌سه‌رپه‌رشتى د.بێریوان خه‌یلانى ڕاوێژكارى وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى و، به‌ئاماده‌بوونى خاتوو ئه‌مه‌ل جه‌لال و كۆسار كه‌ریم له ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمان و نوێنه‌رى سه‌رجه‌م زانكۆ و ده‌سته ته‌كنیكیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌ره‌تا د.بێروان خه‌یلانى ئامانجى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئاشكراكرد، كه بریتی بوو له داڕشتنى پلانى كارى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى بۆ چۆنێتى به‌شداریكردن له هه‌ڵمه‌تى به‌رنگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى له دامه‌رزاوه‌كانى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا، بۆ ئه‌وه‌ش راگه‌یاند: بڕیار وایه هه‌ڵمه‌ته‌كه له (25/11/2012) به‌كۆنفرانسێك كه سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى ده‌بێت له شارى هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كات و، تا ڕێكه‌وتى (10/12/2012) كه هاوكاته له‌گه‌ڵ ڕۆژى جیهانى مافه‌كانى مرۆڤ كۆتایى دێت، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا كه زۆربه‌ى دامه‌زراوه ڕه‌سمیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن، ئومێدێكى زۆر له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانى خوێندنى باڵا هه‌ڵچنراوه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت، بۆ ئه‌وه‌ش د.بێروان خه‌یلانى ڕاوێژكارى وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى نوێنه‌رى زانكۆ و ده‌سته ته‌كنیكیه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى ڕاسپارد به‌چالاكى جۆراو جۆر به‌شدارى كارا بكه‌ن له‌و هه‌ڵمه‌ته، به‌ئامانجى هۆشیاركردنه‌وه‌ى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵ به‌تایبه‌ت توێژى خوێندكاران و قوتابیان، كه به‌شێكى فراوانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى پێكده‌هێنن و كاریگه‌ری زۆریشیان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه هه‌یه.
پاشان خاتوو ئه‌مه‌ل جه‌لال ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى خانمان ئامانجى سه‌ره‌كى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى بۆ ئاماده‌بووان ڕونكرده‌وه‌و ڕاگه‌یاند: له هه‌ڵمه‌تى (16) ڕۆژه‌ى به‌رنگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى خێزانى له كوردستان جه‌خت له‌سه‌ر چۆنێتى دابینكردنى مافى به‌رابه‌رى و لادانى جیاكارى له‌ناو خێزانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ك باس له زیانه‌كانى هاوسه‌رگیرى پێشوه‌خته ده‌كه‌ین، به‌و پێیه‌ى ئه‌و جۆره هاوسه‌رگیرییه له ئێستادا له كوردستان زیانى زۆرى به‌دواى خوی‌دا هێناوه‌و ڕێژه‌ى ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌ى له (8%) بۆ (11%) به‌رزكردۆته‌وه، ئه‌وه جگه له ڕونكردنه‌وه‌ى زیانه‌كانى توندوتیژى خێزانى و باشتر په‌یڕه‌وكردنى گیانى لێبورده‌ى له‌ناو خێزانه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌میشه ئاشتى له‌ناو ماڵه‌كاندا بێت و خێزانه‌كان بتوانن ژیانێكى ته‌ندروست و ته‌با به‌رنه‌سه‌ر، هیواشى خواست ناوه‌ند و دامه‌زراوه‌كانى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى كه ئاوێنه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ن ڕۆڵى كاریگه‌ر بگێڕن له‌و هه‌ڵمه‌ته‌و كارى جدى بكه‌ن بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه تا خێزانى كوردى بتوانن له ژیانێكى به‌خته‌وه‌ردا ژیان به‌ڕێبكه‌ن.
له به‌شی كۆتایى كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌لایه‌ن نوێنه‌رى زانكۆ و ده‌سته ته‌كنیكیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان چه‌ندین پێشنیاز و ڕاسپارده گه‌ڵاڵه كران بۆ چۆنێتى كاركردن و به‌شداریكردن له‌و هه‌ڵمه‌ته فراوانه و بنه‌بڕكردنى توندوتیژى خێزانى له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا.




