راگەیاندراوێك لە وتەبێژی فەرمی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە
بەداخەوە پێنچ شەمەي رابردو(17ي ئايار) لە ناوچەي (هەتاي) توركيا، سێ ئەفسەر و سەربازێكي سوپاي توركيا كوژران.
ئێمە لە سەرۆكايەتي هەرێمي كوردستان ئەو شەڕ و كوشتارە بە تووندي ئيدانە دەكەين و پێمان وايە زيانێكي گەورە بە هەوڵەكاني ئاشتي دەگەيەنێت، دووپاتي دەكەينەوە، ئەو پەلامار و كوشتارە بێ ئەنجامە و خزمەت بە هيچ لايەك ناكات و، دەبێت رێگەچارەي ئاشتيانە بگيرێتەبەر وەئيمە چەندين جار دووپات مان كردۆتەوە كە ئەم جۆرە كردارانە خزمەت بەگەلي كوردستان و پرۆسەي ديموكراسي لە ناوچەكە ناگەيەنيت .
د.ئومێد سەباح
وتەبێژي فەرمي سەرۆكايەتي هەرێمي كوردستان
19-5-2012




