نێچیرڤان بارزانى ئاماده‌ى یادى كۆمارى توركیا ده‌بێت

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ى نۆڤه‌مبه‌رى 2012، له سه‌ر داوه‌تى كونسولخانه‌ى توركیا له هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له كۆكتێلێكى پێشوازى بۆ یادى 89 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى كۆمارى توركیا كرد كه له هۆتێلى ڕۆتانا له هه‌ولێر به ڕێوه چوو.
یاده‌كه كه له لایه‌ن كونسولخانه‌ى توركیاوه ڕێكخرا بوو، چه‌ندین دیپلۆماتكار و نوێنه‌رانى كونسولخانه‌كانى وڵاتان له هه‌ولێر و ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى ڕه‌وه‌ندى توركیا له هه‌رێمى كوردستان و كارساز و ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكارانى توركیا و هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى ئاژانسه‌كانى هه‌واڵى بیانى له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون.
له وته‌یه‌كدا كونسولى توركیا له هه‌ولێر، ئاماژه‌ى به به‌ره‌وپێشچوونى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى توركیا كرد و ڕایگه‌یاند كه په‌یوه‌ندیه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان په‌یوه‌ندیى ستراتیژین و له بواره‌كانى سیاسى، ئابوورى، وزه و بازرگانیده زۆر به‌ره‌وپێشه‌وه چوون و ڕۆژانه 600 هاووڵاتى له هه‌رێمى كوردستان ڤیزاى توركیا وه‌رده‌گرن




