سه‌رۆك وه‌زیران : هه‌رێمى كوردستان به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ڕۆمانیا

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ى نۆڤه‌مبه‌رى 2012، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له تیتوس كۆلارتین وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕۆمانیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له لوبه‌ید عه‌بباوى جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عیراق و باڵیۆزى ڕۆمانیا له عیراق و باڵیۆزى عیراق له ڕۆمانیا و چه‌ند دیپلۆماتكارێك پێكهاتبوون.
له دیدارێكدا سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستخۆشى له كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى ڕۆمانیا له هه‌ولێر كرد كه ئه‌مڕۆ له لایه‌ن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕۆمانیاوه كرایه‌وه و كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى به هه‌نگاوێكى باش به‌ره‌و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ڕۆمانیا له قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه هه‌رێمى كوردستان به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ڕۆمانیا و ئاماده‌یى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ هه‌موو پشتگیرییه‌ك له پێناو بره‌ودان به په‌یوندییه‌كان به تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌دا كه مایه‌ى با‌یه‌خى هه‌ردوولان، ده‌بڕى.
لاى خۆیه‌وه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕۆمانیا خۆشحاڵیى خۆى به سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و دیدارى سه‌رۆك وه‌زیران نیشان دا و ڕایگه‌یاند كه په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ وڵاته‌كه‌ى گرنگه و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له هه‌ولێر، نیشانه‌ى بایه‌خدانى ڕۆمانیایه به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان. هه‌روه‌ها ئاماده‌یى وڵاته‌كه‌ى بۆ هاوكاریكردنى هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، به تایبه‌تیش له‌و بوارانه‌دا كه ڕۆمانیا شاره‌زاییه‌كى باشى تیایاندا هه‌یه و ده‌كرێ سوودیان بۆ هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت، وه‌ك بوارى وزه، دروستكردنى به‌نداو، كشتوكاڵ، گه‌شتیارى، پیشه‌سازى، ته‌ندروستى و فریاكه‌وتنى خێرا. خۆشحاڵیى خۆیشى به هه‌بوونى 30 كۆمپانیاى ڕۆمانیا له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕۆمانیا هه‌روه‌ها تیشكى خسته سه‌ر ده‌رفه‌تى خوێندن بۆ قوتابیانى هه‌رێمى كوردستان له وڵاته‌كه‌ى و ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ڕۆمانیا خاوه‌نى یه‌كێك له كۆنترین زانكۆكانى جیهانه له خوێندنى بوارى نه‌وت و گازدا و ئاماده‌یى وڵاته‌كه‌ى ده‌ربڕى بۆ وه‌رگرتنى قوتابیانى هه‌رێمى كوردستان له زانكۆكانى ڕۆمانیا و له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى تواناسازیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا.له كۆتاییدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕۆمانیا داوه‌تێكى فه‌رمیى سه‌رۆك وه‌زیرانى وڵاته‌كه‌ى گه‌یانده سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌ردانى ڕۆمانیا. شایانى باسه هه‌ر ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر شاندى میوان پرۆتۆكۆلى ده‌سته‌خوشكیى نێوان شارى براشۆف – ى ڕۆمانیا و شارى هه‌ولێرى ئیمزا كرد.




