٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەمەراسیمێكدا كونسڵگەری ڕۆمانیا لە هەولێر كرایەوە

سەرچاوە: KDP.info


ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی دكتۆر فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم وكەریم شەنگاڵی وەزیری ناوخۆ و سینان چەلەبی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و جۆنسۆن سیاوش وەزیری گواستنەوە و نەوزدا هادی پارێزگاری هەولێر و كاروان جەمال جێگری بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لە رێ و رەسمێكدا كونسڵگەری وڵاتی ڕۆمانیا لە هەولێری پایتەخت بە شێوەیەكی فەرمی كرایەوە.


لەکاتی كردنەوەی كونسڵگەری ڕۆمانیا لەهەولێر، د.فواد حسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەك لەوەزیرانی حكوومەتی هەرێم و بریكاری وەزارەتی دەرەوەی عێراق و وەزیری دەرەوەی ڕۆمانیا ئامادەی بوون.


هەروەها وەزیری دەرەوەی ڕۆمانیا، تیتۆز كۆرلاتیان، لەوتەیكدا لە کاتی كردنەوەی كونسڵگەری ڕۆمانیا ڕایگەیاند:" خۆشحاڵین بەكردنەوەی كونسڵگەری ڕۆمانیا لەهەولێر، سوپاسی هەرێمی كوردستان دەكەینكە ئامادەباشیان كردبوو، سوپاسی هەوڵەكانی بەغداش بەتایبەت وەزارەتی دەرەوە بۆ هەوڵەكانیان دەكەین".


ئاماژەی بەوەشکرد، سەردانی ئێمە بۆ هەرێمی كوردستان دەبێتە هۆی بەهێزكردنی پەیوەندیەكانی نێوانمان و بەرهەمی باشی دەبێت.


تیتۆس كۆرلاچیان گوتی: كردنەوەی كونسڵگەری ئێمە لەهەولێر ئاسانكاری تەواو دەكات بۆ هاتووچۆی زیاتر و پەیوەندیەكان بەهێزتر دەبن.


هەروەها سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، فواد حسێن، لەگوتەیەكیدا ڕایگەیاند، بەناوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان خۆشحاڵین بە كردنەوەی كونسڵگەری ڕۆمانیا لەهەولێر، كردنەوەی قونسڵخانە دەبێتە هۆی فراوانكردنی پەیوەندیەكان و پەرەپێدانی پەیوەندیەكان
 

هەواڵی پەیوەندیدار