سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان گه‌یشته‌وه هه‌ولێر
دواى سه‌ردانێکى دوو ڕۆژى بۆ ئه‌نقه‌ره؛ که تيايدا له‌گه‌ڵ سه‌رکۆمار و سه‌رۆکوه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه و گه‌وره به‌رپرسانى تورکيا کۆ بووه‌وه، دواى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 18.5.2012 نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و شانده ياوه‌ره‌که‌ى؛ کۆتايييان به سه‌ردانه‌که‌يان هێنا و گه‌يشتنه‌وه هه‌ولێرى پايته‌خت.
له‌م سه‌ردانه‌يدا سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و گه‌وره به‌رپرسانى تورکيا، چه‌ندين پرسى تايبه‌ت به په‌يوه‌نديى نێوان هه‌رێمى کوردستان و تورکيايان تاتوێ کرد و هه‌ردوولا ئاماده‌ييان نيشان دا بۆ ئه‌وه‌ى بره‌و به په‌يوه‌ندييه هه‌مه‌لايه‌نه‌کانى نێوان هه‌ردوولا بدرێت و کار بۆ ئه‌وه بکرێت که کۆمپانيا تورکييه‌کان به شێوه‌يه‌کى فراونتر له هه‌رێمى کوردستان وه‌به‌رهێنان بکه‌ن.
به‌ره‌وپێشه‌وه بردنى بوارى ئابوورى و فراونترکردنى ئاڵوگۆڕيى بازرگانى و به تايبه‌تيش به‌شداريى کاراترى تورکيا له بوارى وه‌به‌رهێنانى وزه‌دا له هه‌رێمى کوردستان و له چوارچێوه‌ى عيراقدا، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى گرنگى ديدار و کۆبوونه‌وه‌کانى شاندى هه‌رێمى کوردستان و تورکيا بوو.
سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و به‌رپرسانى تورکيا هه‌روه‌ها ڕه‌وش و ئاڵۆزييه سياسييه‌کانى ناوچه‌که به گشتى و عيراقيان به تايبه‌تى تاتوێ کرد و داکۆکى له‌وه کرايه‌وه که کێشه‌کانى عيراق له ڕێگه‌ى ديالۆگ و ده‌ستووره‌وه چاره‌سه‌ر بکرێن. تيشکيىش خرايه سه‌ر ئه‌و سيناريۆيانه‌ى که چاوه‌ڕێ ده‌کرێ له ئه‌نجامى ئاڵۆزى و کێشه‌کانى ناوچه‌که بێنه ئاراوه.
ئاسايشى سنووره‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و تورکيا؛ بابه‌تێکى تر‌ى ئه‌جێنداى ديدار و کۆبوونه‌وه‌کانى ئه‌نقه‌ره بوو. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختيان له سه‌ر پاراستنى ئارامى و ئاسايشى سنووره‌کان کرده‌وه و پايه‌نديى خۆيان به هاوکارى و هه‌ماهه‌نگيى دووقۆڵى بۆ ئارام هێشتنه‌وه‌ى سنووره‌کان دووپات کرده‌وه.
ده‌رباره‌ى پرسى کورد و چالاکييه‌که سه‌ربازييه‌کانى نێوان سوپاى تورکيا و په‌که‌که‌ش، سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان جارێکى تر دووپاتى کرده‌وه که ئه‌م کێشه‌يه به شێوازى سه‌ربازى و له ڕێگه‌ى توندوتيژييه‌وه چاره‌سه‌ر نابێت و تاقه ڕێگه چاره‌سه‌رى؛ گرتنه‌به‌رى شێوازى ئاشتيانه‌ى سياسى و ديالۆگه، بۆ گه‌يشتن به چاره‌سه‌ريش؛ ئاماده‌يى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستانى هه‌ر هاوکارييه‌ک ده‌ربڕى.




