هه‌یكه‌لیه‌تی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی قوتابیان دیاری كرا

له دووه‌م رۆژی كۆنگره‌ی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان هه‌یكه‌لیه‌تی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و رێكخراوه دیاری كرا و كۆنگره‌كه به گیانێكی هه‌ڤاڵانه و ئاهه‌نگه‌وه كۆتایی پێهێنرا.
شه‌وی 4له‌سه‌ر5 11/2012 دووه‌م رۆژی كۆنگره‌ی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و هه‌یكه‌لیه‌تی سه‌ركردایه‌تی دیاری كرا، كه له‌چه‌ند ئه‌ندامێكی سه‌ره‌كی و یه‌ده‌گ پێكدێن، سه‌ره‌تایی ده‌نگدانه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی كۆنگره‌وه بۆدیاری كردنی سه‌ركردایه‌تی ده‌ستی پێكردو دوای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌رئه‌نجامه‌كان له دره‌نگانی دوێنێ شه‌و راگه‌یه‌نرا.
لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵبژاردن بۆ kdp.info ئه‌وه‌یان خسته‌روو كه ته‌واوی كۆنگره‌كه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوو به‌رێوه‌چووه ئاماژه‌یان به‌وه شدا كه به‌وردی گوێیان له ڕه‌خنه‌و پێشنیاره‌كانی ئه‌ندامان گرتووه.
هاوكات له كۆتایی دیاری كردنی سه‌ركردایه‌تی ته‌واوی ئه‌ندامان به گیانێكی هه‌ڤاڵانه و دڵخۆشیه‌وه پێشوازیان له ده‌رئه‌نجامه‌كان كرد.
ئه‌وه‌ی مابێته‌وه دیاری كردنی سكرتێری یه‌كێتی قوتابیانه كه كێبركێیه له نێوان دوو كاندید و له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو یه‌كلا ده‌بێته‌وه.
به‌پیی زانیاری kdp.info ئه‌ندامانی یه‌ده‌گ ناتوانن ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی سكرتێربده‌ن ته‌نها ئه‌ندامانی سه‌ره‌كی نه‌بێت.




