ئاسۆكه‌ریم :یاسایى پاراستنى پیرۆزییه ئایینییه‌كان گفتوگۆى چڕى له‌سه‌رده‌كرێت

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایگه‌یاند له‌م هه‌فته‌یه‌دا خوێندنه‌وه بۆپرۆژه یاسایه‌ك له‌صه‌رله‌مانى كوردستان ده‌كرێت,ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو لێژنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ڵسه‌ندگاندن بۆ پرۆژه یاسایى پاراستنى پیرۆزیه‌كان ده‌كات.
ئاسۆكه‌ریم ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له لێدوانێكدا بۆ سایتى kdp.info رایگه‌یاند پێشبینى ده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌دا خوێندنه‌وه بۆ پرۆژه یاسایى قوتابخانه تایبه‌تیه‌كان و مه‌سه‌له‌ى په‌روه‌رده له هه‌رێمى كوردستان بكرێت گوتى " چه‌ند بڕگه‌و ماده‌یه‌كى گرنگ هه‌یه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى خوێندن له قوتابخانه تایبه‌تیه‌كان گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌كرێت".
ده‌رباره‌ى یاسایى پاراستنى پیرۆزییه ئاینیه‌كان كه ماوه‌یه‌كى له‌لایه‌ن ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنه‌وه قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێت ئاسۆكه‌ریم گوتى" ئه‌و پرۆژه‌یاسایه له 8/10 خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ كراوه ئاراسته‌ى لێژنه‌ى تایبه‌ت مه‌ند كراوه ئه‌و لێژنانه‌ش ده‌بێت ڕاپۆرتى خۆیان بنووسن ".
گوتیشى " ئه‌وه‌نده‌ى ئێمه ئاگاداربین تائێستا سێ لێژنه ڕاپۆرتى خۆیان ئاماده كردووه, به‌ڵام له داهاتوودا ته‌واوى ده‌رئه‌نجامه‌كان ڕوون ده‌بێته‌وه‌و ئێستاش گفتوگۆیه‌كى چڕى له‌سه‌ر ده‌كرێت ".




