٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە پشووی جەژندا دوو حاڵەتی کوشتن و حاڵەتێکی دزی لە ھەولێر تۆمار کراوە

سەرچاوە: KDP.info

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند,لە حەوت رۆژی پشووی جەژنی قورباندا، دوو حاڵەتی کوشتن و یەک حاڵەتی دزیکرن لە ھەولێر تۆمار کراوە و دوانزدە حاڵەتی شەڕکردنیش ڕوویان داوە کە چەند بریندارێکی سووکیان لێ کەوتووەتەوە.

لە لێدوانێکدا بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ھەولێر عەمیدی مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت بە kdp.info ى  ڕاگەیاند: لە حەوت رۆژی پشووی جەژنی قورباندا، دوو حاڵەتی کوشتن ھەبووە و تەنیا یەک حاڵەتی دزیکردنیش لە ھەولێر تۆمار کراوە.

عەمید عەبدولخالق ھەروەھا ڕوونیشی کردەوە کە لە ماوەی ئەو حەوت ڕۆژەدا، دوانزدە حاڵەتی شەڕکردن تۆمار کراوە کە چەند بریندارێکی سووکیان لێ کەوتووەتەوە و شەڕکەرەکانیش ئیجرائاتیان لەگەڵدا کراوە و دەستگیر کراون.

گوتیشی : ئەو پلانە ئەمنییەی بە ھەماھەنگیی ھێزەکانی پۆلیس و ئاساییش و پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر و ھێزەکانی زێرەڤانی دانرابوو، لە سەدا سەد سەرکەوتوو بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار