له‌م هه‌فته‌یه‌دا دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌ست پێده‌کاته‌وه

راوێژکاری راگه‌یاندنی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌ڵێت، له‌م هه‌فته‌یه‌دا دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌ست پێده‌کاته‌وه و گفتوگۆکان له‌سه‌ر پرۆژه یاساکانی پێش جه‌ژن درێژه‌ی ده‌بێت.
"تاریق جه‌وهه‌ر" راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند: سه‌عات 11ی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه (6/11/2012) دانیشتنی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: دانیشتنی رۆژی سێشه‌ممه تایبه‌ت ده‌بێت به پڕۆژه‌ی یاسایی قوتابخانه ئه‌هلیه‌كان كه پێش جه‌ژنی قوربان 15ماده له پڕۆژه‌كه په‌سه‌ند كراوه، گفتوگۆكان له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه یاسایه درێژه‌ی ده‌بێت.




