٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

رێگە له‌ به‌هه‌ده‌ردانى سامان و پاره‌ى وڵات بۆ گیرفانى خه‌ڵكانى گه‌نده‌ڵ نادەین

سەرچاوە: KDP.info

هاوپه‌یمانی كوردستان ره‌تى ده‌كاته‌وه‌ هیچ رێككه‌وتنێك له‌باره‌ى پڕۆژه‌یاسای ژێرخانی ئابوورییەوه‌ هه‌بێت.

عه‌لی شه‌لا، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق و سه‌ركرده‌ له‌ ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند نیمچه‌ رێككه‌وتنێك له‌ نێوان پارتە سیاسییه‌كان هه‌یه‌  بۆ ئه‌وه‌ى له‌ دانیشتنی سێشه‌ممەی داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق پڕۆژه‌یاسای ژێرخان په‌سند بكرێت.

لەو بارەیه شه وە موحسین سه‌عدوون، جێگری سه‌رۆكى فراكسیۆنى هاوپه‌یمانی كوردستان راگه‌یاندوه‌  تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێك له‌ نێوان پارتە و لایەنە سیاسییەکاندا نییه‌ بۆ په‌سندكردنى ئه‌و پڕۆژه‌یاسایە .

موحسین سەعدون راشیگەیاند  فراکسیۆنی عێراقییه‌ و بەرەی ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی و چه‌ند ئه‌ندامێكی ناو هاوپه‌یمانی نیتشمانى و كورد سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌بێ تێبینییه‌كانیان له‌به‌رچاو بگیرێن و ئه‌و  پڕۆژه‌یاسایه‌ به‌و شێوازه‌ی ئێستای په‌سند نه‌كرێت".

جێگری سه‌رۆكى فراكسیۆنى هاوپه‌یمانی كوردستان گوتیشی  هاوپه‌یمانی كوردستانى رێگره‌ له‌ به‌هه‌ده‌ردانى سامان و پاره‌ى وڵات بۆ گیرفانى خه‌ڵكانى گه‌نده‌ڵ و قۆستنه‌وه‌ى ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه‌ بۆ مه‌رامى خۆیان، ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ پڕۆژه‌ی ئاوه‌دانى و خزمه‌تگوزارى له‌و پڕۆژه‌یاسایه‌دا جێبه‌جێ بكرێت .

هەواڵی پەیوەندیدار