٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری دەرەوەی رۆمانیا بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە هەرێمی كوردستان

سەرچاوە: KDP.info

بەرێز تیتۆز كۆرلاتیان وەزیری دەرەوەی وڵاتی رۆمانیا بە یاوەری شاندێك بەسەردانێكی فەرمی گەیشتە هەرێمی كوردستان .
سەرەتا و لە شاری سلێمانی ئێوارەی دوێنی بەرێز جەلال تالەبانی پێشوازی لە تیتۆز كۆرلاتیان وەزیری دەرەوەی رۆمانیا و شاندی هاوڕێی كرد كە پێكهاتبوون لە یاكوب پرادا باڵیۆزی رۆمانیا لە عیراق و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی تر.
لەو دیدارەدا وەزیری دەرەوەی رۆمانیا سڵاوی سەرۆك ترایان باسیسكۆ و رازاڤان ئۆنگۆرینۆی سەرۆك وەزیری گەیاند بە سەرۆك تاڵەبانی كە تیایدا داوای سەركەوتن و لەشساغی هەمیشەییان بۆ سەرۆك كۆمار كردبوو، سەرۆك باسیسكۆش بانگهێشتی بەڕێزیانی كردوە بۆ سەردانی كۆماری رۆمانیا بەئامانجی زیاتر پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەو دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات. /grafik/uploaded/2012/Talabani-Titoz-Korlatinya-Romaniya__2012_11_05_h9m9s35__OM.jpg

سەرۆك كۆماری عیراقی فیدراڵ وێڕای بەخێرهاتنی وەزیرو وەفدی میوان سوپاس سڵاوی خۆی گەیاند بەسەرۆك باسیسكۆ و سەرۆك وەزیر ئۆنگۆرینۆ و داوای لەشساغی و سەركەوتنی هەمیشەیی بۆ كردن لە ئەركەكانییاندا ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە لە دەرفەتی گونجاودا سەردانی رۆمانیا دەكات بۆ گفتوگۆو راگۆڕینەوە لەگەلًَ سەرۆكی رۆمانیادا سەبارەت بەڕێوشوێنەكانی بەهێزكردنی پەیوەندیی نێوان هەردوو كۆماری عیراق و رۆمانیا بەو جۆرەی بەرژەوەندیی هاوبەشی هەردو گەلی دۆستی عیراقی رۆمانی زامن بكات . 
لای خۆشییەوە وەزیری دەرەوەی رۆمانیا نیازو خواستی وڵاتەكەی خستەڕوو بۆ چالاككردنی ئاسۆی هاریكاریی بنیاتنەر لەگەڵ عیراقدا لە هەمو ئاستەكانی سیاسی و ئابوریی و بازرگانیی و ئەوانی تریشدا.
سوپاسی سەرۆك تاڵەبانیشی كرد بۆ میوانداری و پێشوازییە گەرمەكەی ستایشی رۆڵی بەڕێزیشیانی كرد لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی هەردوو وڵاتدا .
پاشان وەزیری دەرەوەی رۆمانیا بە یاوەری شاندەكەی بە رێگای فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە هەولێری پایتەخت و لەلایەن بەرێزان دكتۆر فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم و كەریم شەنگالی وەزیری ناوخۆ و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و كاروان جەمال جێگری بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشواز كرا. /grafik/uploaded/2012/Titoz-Korlatinya-Romaniya__2012_11_05_h9m8s48__OM.jpg

دوای دیدارێكی كورت بەرێز تیتۆز كۆرلاتیان لە كۆنگرەیەكی رۆنامەوانی دا ئامانجی سەردانەكەی بۆ هەرێمی كوردستان خستە روو و راگەیاند زۆر خۆشحاڵم بەسەردانە بۆ هەرێمی كوردستان و رۆمانیا خوازیارە پەرە بە پەیەوەندییەكانی خۆی بدات لە سەر هەموو ئاستێك لەگەڵ هەرێمی كوردستان و هەر بۆ ئەم مەبەستەش سبەینێ رۆژی دووشەممە كونسڵگەری رۆمانیا بە شێوەیەكی فەرمی لە هەولێر دەكەینەوە. هەروەها ئەوەشی راگەیاند كە جگە لە كردنەوەی كونسڵگەری وڵاتەكەی لە هەرێم، بەشێكی دیكەی ئامانجی سەردانەكەیان تایبەتە بە بواری ئابووری و هاوكاری و ئیمزاكردنی یاداشتنامەی لێگەیشتن لە نێوان پارێزگاری هەولێر و پارێزگایەكی رۆمانیا.

هەواڵی پەیوەندیدار