٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

عێراق : چوارەمین بڕیاری تایبەت بەلەسێدارەدانی هاشمی دەرکرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ عەبدولسەتار بەیرەقدار وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای دادگای عێراقی رایگەیاند کە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لەبەغدا بەپێی ماددەی چوارەمی یاسای دژە تیرۆر  بڕیاری چوارەمی بۆ لەسێدارەدانی تاریق هاشمی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق و ئەحمەد قەحتانی زاواکەی دەرکرد بەتۆمەتی بەشداری کردن لەتەقاندنەوەو تیرۆر کردنی شیعەکانی عێراق  لەساڵی 2011 کاتێک بەرەو شاری نەجەف دەچوون بۆ بەشداری کردن لەمەراسیمی عاشورا .

شیاوی باسە لەلایەن خۆیەوە هاشمی سەرجەم ئەو تۆمەتانەی رەت کردۆتەوە کەلەلایەن نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە ئاراستەی کراوەو بەتۆمەتی سیاسی هەڵبەستراوی وەسف کرد بۆ لاواز کردنی ناوبراو .

جێگای باسە دوای تاوان بارکردنی هاشمی لەلایەن مالیکیەوە تاریق هاشمی جێگری سەرۆک کۆماری عێراق رووی لەهەرێمی کوردستان کرد و ئێستاش لەوڵاتی تورکیا جێگیرە .

هەواڵی پەیوەندیدار