لەئەبو زەبی سەرۆک بارزانی ئامادەی پێشبرکێی فرۆکەوانی (فۆرمۆلای )جیهانی بوو

هەر لەمیانی سەردانە فەرمیەکەیدا بۆ ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو دوێنی سەرۆک بارزانی بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەمیوانانی شانشینی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو لەپێشبڕکێی فۆرمۆلای جیهانی بۆ نمایشی فڕۆکەوانی کەلەئەبوزەبی سازکرا ئامادەبوو .
ئەمەو سەرۆک بارزانی بەئامادەبوونی شێخ محەمەد بن زاید ئالنهەیان جێگری شانشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە بەشداری لەرێوڕەسمی بەڕێوەچوونی کارەکانی نمایشی وەرزی چوارەمی جەولەی 12012 پێشبڕکێی فرۆکەوانی فۆڕمۆلای 1 جیهانی کرد کەکارەکانی لەشاری ئەبوزەبی بەرێوەچوو .
ئەمەو هەر لەکاتی بەڕێوەچوونی پێشبرکێیەکە شێخ محەمەد بن زاید ئالنهەیان جێگری شانشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی هێزە چەکدارەکان زۆر بەگەرمی پێشوازی لەسەرۆک بارزانی و سەرجەم ئامادەبووان کرد و سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد بۆ بەشداری کردنی بەرێزیان لەم نمایشە وەرزشییە گەورەیەدا و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بۆ میوانە بەرێزەکانی وڵاتی ئیمارات خواست




