٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تۆمەت هەڵبەستنەکانی زەید عومەر ئاغا تەنیا بۆ خۆدەرخستنە

سەرچاوە: KDP.info

لە راگەیەنراوێكدا ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە رێگای نووسینگەی تایبەتەوە، وەڵامێك بۆ تۆمەتەكانی زەید عومەر ئاغا بڵاو دەكرێتەوە، كە ئەمە دەقەكەیەتی:

تۆمەت هەڵبەستنەکانی زەید عومەر ئاغا تەنیا بۆ خۆدەرخستنە

لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا لە گۆڤاری لڤینی (ژمارە ٢١٣ی رێکەوتی ١/١١/٢٠١٢)، زەید عومەر ئاغا تۆمەتێکی هەڵبەستووە کە گوایە لە لایەن ئاژانسی پاراستنەوە هەوڵی لەناوبردنی دراوە و لەو میانەشدا ئاماژەی بە ناوی بەرێز کاک مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و چەند بەرێزێکی دیکە کردووە. لێرەدا ڕایدەگەیەنێن کە ئەم بابەتە فابریکەی خەیاڵی خۆیەتی و تەنیا بۆ خۆدەرخستنە، هەر بۆیەشە ئێمە رێکاری یاسایی لەبەرامبەر ئەم تۆمەتە نابەجێیانە و کەسانی پشت ئەم بابەتە دەگرینەبەر.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان

نووسینگەی تایبەت

٤/١١/٢٠١٢

هەواڵی پەیوەندیدار