ئه‌نوه‌رى حاجى عوسمان : حه‌ق وایه بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر جوڵاندنى هێزى دیجله بدرێت

بریكارى وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند بڕیاره‌كانى جوڵاندنى هێزى دیجله به‌فه‌رمانى حكوومه‌تى عێراقى نه‌بووه و به‌فه‌رمانى نورى مالكى سه‌رۆك وه‌زیران بووه, داواش ده‌كات حكوومه‌ت و په‌رله‌مان هه‌ڵوێستى یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر جوڵاندنى ئه‌و هێزه بده‌ن.
ئه‌نوه‌ر حاجى عوسمان بریكارى وه‌زیرى پێشمه‌گه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لێدوانێكدا بۆ kdp.info رایگه‌یاند حكوومه‌تى عێراقى له‌سه‌ر بنه‌مایى شه‌راكه‌ت دامه‌زراوه, له‌كاتێكداشه‌راكه‌ت ده‌بێت شۆڕبێته‌وه بۆ هه‌مووباڵه‌كان و جومگه‌كان بۆیه ئه‌وه‌ى ئێمه قسه‌ى له‌سه‌ر
ده‌كه‌ین باڵه سه‌ربازیه‌كه‌یه گوتى " به ڕاشكاوى حكوومه‌تى به‌غدا له‌هه‌موو ڕوێكه‌وه پابه‌ندنى ڕێكه‌وتنه‌كان نابن,جا ئه‌و پابه‌ند نه‌بوونه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێم و ناوچه دابڕێنراوه‌كان وه‌ك یه‌ك مامه‌ڵه ده‌كه‌ن".
گوتیشى " تائێستا حكوومه‌ت هه‌رێم بڕیارى یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ى نییه به‌رانبه‌ر به جوڵاندنى هێزى دیجله و ئه‌وه بڕیارى یه‌كلا كه‌ره‌وه‌ى ده‌وێت چونكه به‌رانبه‌ره‌كه‌مان نایه‌وێت گوێ بگرن و تێبگات ئه‌وه‌تا ئه‌و هێزه‌ى هێناویانه بۆ كه‌ركووك به ناونیشانى شه‌رانگێزى جوڵه‌یان پێكردووه و ته‌واو ناكۆكن له‌گه‌ڵ هێزى پۆلیس له هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا پێكدادان دروست ده‌بێت ".
بریكارى وه‌زیرى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه جوڵاندنى هێزى دیجله به‌فه‌رمانى شه‌خسى نورى مالكى بووه و ئه‌و هێزه بابه‌ته‌سیاسیه‌كان ئاڵۆزترده‌كه‌كات خۆئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رى سیاسى نه‌كرێت كاره‌ساتى گه‌وره دروست ده‌بێت گوتیشى "ده‌بێت به‌غدا گوێ بگرێت بزانێت داواكارى ئێمه چیه و ئێمه‌ش بزانین پلانى ئه‌وان چیه چونكه به‌ڕاشكاوى ته‌واوى بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه ئێمه چاوێرى ووردى حكوومه‌تى عێراقى ده‌كه‌ین, ئه‌وان پلانه‌كانیان له 2008 تا ئێستا ئه‌وه بووه به زه‌ره‌رى خاكى كوردستان شكاوه‌ته‌وه خۆ ئه‌گه‌ر به‌م شێوه به‌رده‌وامى هه‌بێت چاوه‌ڕوانى شتى خراپ ده‌كرێت".
ئه‌نوه‌رى حاجى عوسمان نیگه‌ران بوو له شێوازى مامه‌ڵه كردنى ڕاگه‌یاند كاران له چۆنیه‌تى گواستنه‌وه‌ى ڕووداوه‌كانى جوڵاندنى هێزى دیجله‌و گه‌وره كردنى سه‌ركرده‌ى ئه‌و هێزه له كاتێكدا ئێستا ڕاگه‌یاندن واى كردووه ئه‌و هێزه, ببێته هۆكارێك بۆ خۆناساندنى .
گوتیشى " هه‌ركاتێكێك سه‌ركردایه‌تى سیاسى كورد بڕیار بدات پێشمه‌رگه له ئاماده باشیدایه ".
به‌كر و كارزان




