حزب و پارته سیاسییه‌كانى كوردستان به‌گرنگییه‌وه باسى سه‌ردانه‌كه‌ى بارزانى بۆ ئیماراتى عه‌ره‌بى ده‌كه‌ن

سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ وڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌بێته جێ بایه‌خى چاودێرنى سیاسى و حزب و لایه‌نه‌سیاسیه‌كانى كوردستان ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیش ده‌ڵێت " بارزانى ده‌سكه‌وتى گه‌وره به‌دى ده‌هێنێت له‌و سه‌ردانه‌یدا".
رۆژی هەینی سەرۆک بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌ردانی وڵاتی ئیماراتی عه‌ره‌بی كرد و لەلایەن فەریق ئەوەل سموی شێخ (محەمەد بن زاید ئالنهەیان )جێگری شانشینی ئەبو زەبی وجێگری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لەکۆشکی ئیمارات پێشوازی لەبەرێزیان کرا.
لەلایەن خۆیەوە فەریق ئەوەل سموی شێخ ( محەمەد بن زاید ئالنهەیان )جێگری شانشینی ئەبو زەبی زۆر بەگەرمی پێشوازی سەرۆک بارزانی کرد و تەئکیدی لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان هەردوولای کردەوە لەپێناو بنیاتنانی ئاسۆیەکی هاوبەش لەنێوان هەردوولا و پەرەپێدانی بواری بازرگانی و وەبەرهێنان لەنێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئیماراتی عەربی یەکگرتوو.
به‌شێكى زۆرى چاودێرانى سیاسى و حزبه كوردییه‌كان به‌بایه‌خه‌وه سه‌یری سه‌ردانه‌كه‌ى بارزانى ده كه‌ن له‌م باره‌وه د.ناسیح غه‌فور یاساناس و ئه‌ندامى په‌رله‌مانی كوردستان له خولى پێشووى به سایتى kdp ڕاگه‌یاند سه‌ردانه‌كانى بارزانى له دوو لاوه گرنگى خۆى هه‌یه یه‌كه‌م ناساندنى پێگه‌ى كورد به وڵاتانى ئه‌وروپا و وڵاتانى عه‌ره‌بى دووه‌م بابه‌تى په‌یوه‌ندى دبلۆماسى و ئابوورى یه‌كێكى دیكه‌یه له ئه‌جێنداكانى كارى سه‌رۆكى هه‌رێم و گوتى " كردنه‌وه‌ى زیاد له 23 كونسوڵگه‌رى وڵاتان له هه‌ولێرى پایته‌خت نیشانه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵ و ماندوو بوونانه‌یه كه له‌و پێناوه‌دا نراوه".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو هۆكارى دووه‌مى بانگێشتكردنى بارزانى بۆ وڵاتانى عه‌ره‌بى ئه‌وه‌یه كه دواى به‌هارى عه‌ره‌بى جۆرێك له شڵه‌ژانى سیاسى و بێ ئاكامى شۆرشه‌كانى ئه‌وڵاتانه‌وه دیاره بۆیه ئێستادا وڵاتانه ده‌یانه‌وێت دووباره پرس و ڕاوێژ به كه‌سانى شاره‌زاو كه‌سانى به‌ئه‌زموون بكه‌ن, بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان له هه‌ندێك قه‌یران ده‌رباز بكه‌ن.
هاوكات حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان به سایتى kdp راگه‌یاند سه‌ردانى بارزانى بۆ وڵاتانى كه‌ندا و دووئاكامى هه‌یه یه‌كه‌م له‌ڕووى دیبلۆماسییه‌وه په‌ره به په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌رێم و وڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌درێت ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه بۆ ئێستا هه‌رێم له‌و بواره‌دا بارزانى سه‌ركه‌وتنى باشى هێناوه دووه‌م مه‌سه‌له‌ى ئابوورى و بازرگانى یه‌كێكه له هۆكاره‌كانى سه‌ره‌كیه‌كانى گه‌شه سه‌ندنى ئابورى هه‌رێم ئه‌وه‌تا له كوردستان ده‌یان كۆمپانیاى توركى كارى وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن خۆئه‌گه‌ر كۆمپانیاكانى وڵاتانى كه‌نداویش بێنه هه‌رێم ئه‌و كاته باشتر ده‌بێت چونكه توانایى داراییان باشه‌و ده‌توانن خزمه‌ت گوزارى باش پێشكه‌ش بكه‌ن گوتى " چاوه‌ڕوانى سه‌ركه‌وتنى دیكه له سه‌رۆك بارزانى ده‌كه‌ین".
هاوكات ته‌ها سلێمان ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى حزبى شیووعى كوردستان به سایتى kdp راگه‌یاند بارزانى به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى بانگێشت كراوه بۆ ئیمارات واته سیفه‌تێكى فه‌رمى له‌سه‌ر دانه‌كه‌یدا هه‌یه ئه‌و سیفه‌ته‌ش واده‌كات دووشت ده‌سته‌به‌ربكات یه‌كه‌م ناساندنى دۆزى كورد و بارودۆخى كوردستان به وڵاتانى عه‌ره‌بى دووه‌م په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندیه دیبلۆماسییه‌كان گوتى " به‌شێكى دیكه‌ى بانگێشت كردنه‌كه‌ى بارزانى په‌یوه‌ندى به پرس و ڕاوێژ كردنه‌وه هه‌یه كه وڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌یانه‌وێت به ته‌واوه‌تى گوێ له پێشنیار و قسه‌كانى بارزانى بگرن ".
كارزان هه‌ورامى




