چوونی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق خه‌ونه

سه‌رچاوه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، چوونی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق خه‌ونه.
حکومه‌تی عێراق له بودجه‌ی ساڵی 2013دا، ئه‌و بڕگه‌ی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه لایداوه، داوا له هه‌رێمی کوردستان ده‌کات که به چه‌ند مه‌رجێک ئاماده‌یه بودجه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بدات، له به‌رامبه‌ردا هه‌رێم ئه‌مه ره‌ت ده‌کاته‌وه.
حکومه‌تی عێراق داوا له هه‌رێمی کوردستان ده‌کات که هێزی پێشمه‌رگه بخرێته ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق و چه‌که قورسه‌کانی به هێزی پێشمه‌رگه‌شه به حکومه‌تی عێراق بدرێته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا "ئه‌نوه‌ری حاجی عوسمان" بریکاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به په‌یامنێری راگه‌یاند: ئه‌وه خه‌ونێکی گه‌وره‌یه حکومه‌تی عێراق بۆ خۆی ده‌یبینێت، ئه‌گینا به هیچ شێوه‌یه‌ک شتی وا روونادات.
روونیشی کرده‌وه: هه‌رێم ملکه‌چی داواکاریه‌کانی حکومه‌تی عێراق نابێت، با بۆ خۆی هه‌ر قسه بکات.




