كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كان به فیرۆدانی كاته‌و ناگه‌نه هیچ چاره‌سه‌رێك

كازم شه‌ممه‌ری ئه‌ندامی عێراقییه‌ی سپی رایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كان به فیرۆدانی كاته‌و ناگه‌نه هیچ چاره‌سه‌رێك و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانیش وه‌ك خۆی ده‌مێننه‌وه تا هه‌لبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان .
شه‌ممه‌ری له لێدوانێكدا به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌خبارییه‌ی راگه‌یاند كه ئه‌زموونی عێراق له ساڵی دووهه‌زارو سێوه تا ئێستا وا ده‌ریخستووه كه دیدار‌و كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌ركرده سیاسییه‌كان بۆ به‌فیرۆدانی كاته و پێشبینیشی كرد كه كۆبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی ئه‌نجام نادرێت و بارودۆخه‌كه‌ش وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه تا هه‌لبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی ئه‌نجامیش بدرێت ئه‌وا ناگه‌نه هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان چونكه ئیراده‌یه‌كی سیاسی راسته‌قینه نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی.




