روونكردنه‌وه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه

نووسینگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ى لێدوانى په‌رله‌مانتارێكى عێراق بڵاو ده‌كاته‌وه و ره‌تی ده‌كاته‌وه كه مام جه‌لال، سه‌رۆك كۆمارى عێراق سزاى له سێداره‌دانى سه‌ر زیندانیانى یه‌كێك له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانى راگرتبێ.
ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه:
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن له زاری پارله‌مانتارێكی عیراقییه‌وه بڵاویانكرده‌وه گوایه فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار "حوكمی ئیعدامی راگرتوه" كه دژی زیندانیانی یه‌كێك له وڵاته عه‌ره‌بییه براكان ده‌رچووه.
لێدوانی له‌م جۆره ئه‌گه‌ر به‌وردیی وه‌رگیرابێت، بێئاگایی ده‌رده‌خات له‌ئاست ده‌ستوری عیراقدا كه سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ریی و رێزگرتنی بڕیاره‌كانی دوپاتده‌كاته‌وه، هیچكام له به‌نده‌كانیشی ماف نادات به سه‌رۆك كۆمار جێبه‌جێكردنی حوكمی ئیعدام رابگرێت.
مادده‌ی 72|یه‌كه‌م له ده‌ستور، به‌ده‌ق ده‌ڵێت سه‌رۆك كۆمار لێبوردنی تایبه‌ت ده‌رده‌كات به راسپارده‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌وانه ناگرێته‌وه كه په‌یوه‌ندییان هه‌یه به مافی تایبه‌ت و حوكمدراوانی تاوانی نێوده‌وڵه‌تیی و تیرۆر و گه‌نده‌ڵیی دارایی و كارگێڕیی.
باشتر وایه هه‌ركه‌سێك لێدوانێكی قانونی و سیاسیی ده‌دات یان ده‌رده‌كات، ئاگاداری ئه‌حكامه‌كانی ده‌ستورو قانونه‌كان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته نێو هه‌ڵه‌و خاڵی لاواز نه‌دات به‌ده‌سته‌وه‌و خۆی بپارێزێت له سه‌رلێشواندن و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی رای گشتیی ناخۆو ده‌ره‌وه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆمار
3|11|2012




