هێزی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله له جموجۆڵه‌كانی به‌رده‌وامه.

سه‌رباری ناڕه‌زایی و نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و پارێزگاری كه‌ركووك و خه‌ڵكی شاره‌كه له هه‌بوونیان، كه‌چی هێزی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله له جموجۆڵه‌كانی به‌رده‌وامه.
له‌و میانه‌یه‌یشدا فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله به نهێنی سه‌دان تۆن ته‌قه‌مه‌نی بۆ كه‌ركووك هێناوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه كه‌ناڵی" كوردسات" بڵاوی كردووه‌ته‌وه فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله سه‌دان و تۆن چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ سه‌ربازگه‌ی كه‌یوان له سنووری شاری كه‌ركووك گواستووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه كه ئه‌و ته‌قه‌مه‌نییانه له ڕێگه‌ی 35 ئۆتۆمبیلی گه‌وره‌ی بارهه‌ڵگره‌وه گواستراونه‌ته‌وه.
ئۆپه‌راسیۆنی دیجله به فه‌رمانی نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دامه‌زراوه و كه‌سێكی به‌عسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات كه پێشتر ده‌ستی له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا هه‌یه و له‌لایه‌ن دادگه‌ی تاوانه‌كانه‌وه داوا كراوه.




