٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەکۆشکی ئیمارات پێشوازی لێکرا

سەرچاوە: KDP.info

دوێنی هەینی سەرۆک بارزانی لەلایەن فەریق ئەوەل سموی شێخ ( محەمەد بن زاید ئالنهەیان )جێگری شانشینی ئەبو زەبی وجێگری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لەکۆشکی ئیمارات پێشوازی لەبەرێزیان کرا.

لەلایەن خۆیەوە فەریق ئەوەل سموی شێخ ( محەمەد بن زاید ئالنهەیان )جێگری شانشینی ئەبو زەبی زۆر بەگەرمی پێشوازی سەرۆک بارزانی کرد و تەئکیدی لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان هەردوولای کردەوە لەپێناو بنیاتنانی ئاسۆیەکی هاوبەش لەنێوان هەردوولا و پەرەپێدانی بواری بازرگانی و وەبەرهێنان لەنێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئیماراتی عەربی یەکگرتوو.

شیاوی باسە هەر لەو  دانیشتنەدا هەریەکە لەبەرێزان ماجد مەنسوری سەرۆکی فەرمانگەکانی کاروباری  شارەوانی ئەبو زەبی و محەمەد موبارەک مەزروعی بریکاری دیوانی جێگری شانشینی ئەو وڵاتە ئامادەی دانیشتنەکە بوون

هەواڵی پەیوەندیدار