موئه‌یه‌د ته‌یب : كێشه ناوخۆییه‌كانی لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ڕێگره له چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان

گوته‌بیژی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان راگه‌یاند له‌ناو هاوپه‌یمانی نیشتیمانی كۆده‌نگیه‌ك نییه بۆ جێ به‌جێكردنی بریارو ڕاسپارده‌كانی چاكسازی نیشتیمانی و ڕێكه‌وتنی هه‌ولێر ئه‌وه‌ش وای كردووه پرۆسه‌ی سیاسی عێراق به‌چه‌ق به‌ستوی بمینێته‌وه.
موئه‌یه‌د ته‌یب گوته‌بێژی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان به سایتی kdp.info راگه‌یاند بیرۆكه‌ی دروست كردنی حكوومه‌تی زۆرینه شكستی هێناوه و هیچ كات هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ناتوانێت بیرۆكه‌ی زۆرینه په‌یره‌وی بكات گوتی " ئێستا هاوپه‌یمانی نیشتیمانی نه‌ئه‌وه‌تا ده‌توانن وه‌ڵامی داواكاری لیسته‌كان بده‌نه‌وه نه‌ئه‌وه‌شه له‌ناو خۆیاندا رێكه‌ون له‌سه‌ر وه‌ره‌قه چاكسازییه‌كه ئه‌وه‌ش وای كردووه پرۆسه‌ی سیاسی عێراق به‌چه‌ق به‌ستووی بمینێته‌وه ".
گوته‌بیژی لیستی هاوپه‌یمانی ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه چوونی شاندنی كوردی بۆ به‌غدا ئه‌وه‌ی نیشاندا كه كورد نیه‌تیكی باشی هه‌یه له چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی عێراق، به ڵام لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ناكۆكیان له‌ناو خۆیاندا هه‌یه وگوتیشی " كیشه‌كانی هه‌ولێرو به‌غدا به دانیشتنیك و دوو دانیشتن چاره‌سه‌ر نابن ".




