گه‌وره مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه: حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای بانگه‌شه‌كارده‌كات

گه‌وره‌مه‌رجه‌عێكی شیعه‌كان راگه‌یاند ئه‌گه‌ر حكوومه‌تێك بانگه‌شه‌ی شه‌راكه‌تی نیشتیمانی بكات ده‌بێت كۆله‌گه‌كانی ده‌وڵه‌تێكی كارا كه‌خزمه‌تی خواستی خه‌ڵك و پێكهاته جیاوازه‌كان بگرێته ئه‌ستۆ، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو بانگه‌شه‌و به‌ڵێنی زۆر نیشانه‌ی كارایی ده‌سه‌ڵات نییه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ده‌بێت هه‌نگاوی جدی بنرێت.
ئه‌حمه‌د سافی گه‌وره شێوه‌رمه‌ندی مه‌رجیعی شیعه‌كان ئایه‌تڵا عه‌لی سیستانی له وتاری رۆژی هه‌ینی له شاری كه‌ربه‌لا رایگه‌یاند دروستكردنی بناغه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای بانگه‌شه بنیات نانرێت گوتی " هه‌موو ده‌وڵه‌تێك له‌سه‌ر بنه‌مای پرۆژه‌یه‌كی نیشتیمانی بنیاد ده‌نرێت، دواتر ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێكار كه حكوومه‌ته كارله‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنی پرۆژه‌كه ده‌كات، به‌ڵام هه‌ندێك جار ئه‌و هاوكێشه پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه به‌جۆرێك دامه‌زراوه‌كانی حكوومی له‌هزری ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێكاردانییه ".
گوتیشی " له دوایی سالی 2003 ه‌وه بنیاد نانه‌وه‌ی عێراق له‌ئه‌رزی واقیعدا بونیاد نانه‌وه‌ی دامه‌زراوه نیشتیمانییه‌كان نییه به‌ڵكو له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی كه‌سی و قۆرغ كاری به‌رپرسان ماوه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌روو ده‌بێت كۆمه‌لێك هه‌نگاوی جدی بنرێت بۆ لێك نزیك كردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان و گه‌رانه‌وه‌ی بۆ ریكه‌وتنه‌كان.




