یونادم كه‌نا: لایه‌نه‌سیاسییه‌کان ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رێککه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر

ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران عێراق رایگه‌یاند چه‌ند ئه‌گه‌رێکی دیکه له‌بری به‌ستنی کۆنگره‌ی نیشتمانی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان له‌به‌رده‌ستدایه.
یونادم كه‌نا سه‌رۆكی فراكسیۆنی رافیدین به ئاژانسی "الاخباریه" رایگه‌یاند کۆبوونه‌وه‌ی نیشتمانی نێوان لایه‌نه‌کان له‌کاتی سه‌رکه‌وتنی یاخود شکستهێنانی چه‌ند ئه‌گه‌رێکی دیکه له‌به‌رده‌ست دایه بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسیی له‌م وڵاته‌دا, گوتی " لایه‌نه‌سیاسییه‌کان ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ رێککه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر و جێبه‌جێکردنی سه‌رجه‌م به‌نده‌کانی ئه‌و رێککه‌وتننامه‌یه، بۆئه‌وه‌ی عیراق ده‌ربازی بێت له‌و قه‌یرانه‌ی که ئێستا تێیکه‌وتووه".




