په‌لاماری باره‌گایه‌كی پیشمه‌رگه ده‌درێت

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، دوێنێ ئێواره ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیانی گوندی وه‌لیدی سه‌ر سنوری نێوان هه‌رێم و سوریا هێرشیان كردۆته سه‌ر خاڵێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه، له ئێستادا ره‌وشه‌كه كۆنترۆلكراوه.
له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشه‌نبیری و وشیاری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه عه‌مید هه‌ڵگورد حیكمه‌ت راگه‌یاندووه: سه‌ر له ئێواره‌ی دوێنێ ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانی گوندی وه‌لیدی سه‌ر سنوری نێوان هه‌رێمی كوردستان و سوریا هه‌ڵیانكوتاوته سه‌ر باره‌گایه‌كی فه‌وجی یه‌كی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام خۆشبه‌ختانه رووداوه‌كه هیچ زیانێكی گیانی به دوای خۆیدا نه‌هێناوه.
له‌باره‌ی هۆكاری ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه، حیكمه‌ت وتی: دانیشتوانی گوندی وه‌لید ده‌یانویست كه‌لوپه‌ل و شتومه‌ك به رێگای قاچاخ بۆ سوریا بگوازنه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌وه رێگریان لێكراوه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و هێرشه‌یان بۆ سه‌ر ئه‌و باره‌گایه‌ی پێشمه‌رگه ئه‌نجامدا.
روونیكرده‌وه: ئه‌و هێرشه كۆنترۆلكراوه ئیستا ره‌وشی سه‌ر سنور و ناوچه‌كه و گوندی وه‌لید ئاسایی بۆته‌وه.




