سه‌یدا: هیچ گفتوگۆ و دانوستانێك له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عسدا ناكه‌ین

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی سووریا ڕه‌خنه‌ی زۆر توندی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گرت، به‌وه‌ی پشتیان له گه‌لانی سووریا كردووه، ئه‌وه‌یش بواری بۆ ڕژێمی به‌عس ڕه‌خساندووه كه له‌سه‌ر سته‌مكارییه‌كانی به‌رده‌وام بێت.
پاش كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه جیاوازه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له شاری عه‌ه‌مانی پایته‌ختی ئوردون سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی سووریا (عه‌بدولباست سه‌یدا) گووتی: پشتگوێخستنی تاوانه دڕندانه‌كانی ڕژێمی به‌عس له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و به‌هاناوه‌نه‌چوونی خه‌ڵكی لێقه‌وماوی سووریا، بواری بۆ ڕژێمی به‌عس ڕه‌خساندووه كه درێژه به زنجیره تاوان و سته‌مكارییه‌كانی بدات.
هه‌روه‌ك گوتیشی ئۆباڵی ئه‌و خوێنه‌ی ڕۆژانه به ده‌ستی سوپای به‌عس ده‌ڕژێت له ئه‌ستۆی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵیه‌تیدایه.
(سه‌یدا) هه‌روه‌ك دووپاتیشی كرده‌وه كه ڕژێمی به‌عس به كرده‌وه سه‌لماندی به‌هیچ بڕیاڕ و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌وه پابه‌ند نابێت، ئۆپۆزسیۆنیش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نییه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕژێمی (ئه‌سه‌د)ـدا بكات و مه‌رجی یه‌كه‌می هه‌ر گفتوگۆیه‌ك بریتییه له ڕۆیشتنی ڕژێمه‌كه‌ی (ئه‌سه‌د).
ئه‌م وتانه‌ی (سه‌یدا) پاش كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه جیاوازه‌كانی به‌شدار و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی سووریا هات، كه چه‌ند ڕۆژێك پێش كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ده‌وحه، له شاری عه‌ممان به‌ڕێوه چوو. كه پێشبینی ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وحه‌دا حكوومه‌تی ئینتیقالی ڕابگه‌یه‌نرێت.




