مالیكى له پێشنیارى پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ى سیاسى پاشگه‌زبۆته‌وه

سه‌ركرده‌یه‌ك له هاوپه‌یمانى نیشتیمانى رایگه‌یاند نورى مالیكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له پێشنیارى پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ى سیاسى پاشگه‌زبۆته‌وه.
سه‌ركرده‌یه‌ك له هاوپه‌یمانى نیشتیمانى كه نه‌یویستوه ناوى ئاشكرا بكرێت به رۆژنامه‌ى شه‌رقولئه‌وسه‌تى راگه‌یاند نورى مالیكى له‌م خوله‌دا پێشنیارى پێكهێنانى حكومه‌تى زۆرینه‌ى سیاسى جێبه‌جێ ناكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆخولى سێیه‌مى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌ڵبژێردرایه‌وه ره‌نگه ئه‌م هه‌نگاوه بنێت.
هاوكات ئه‌و سه‌ركرده‌یه ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد ئه‌و راوێژكردنه‌ى مالیكى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى هاوپه‌یمانى نیشتیمانى كه به مه‌به‌ستى به‌ده‌ستهێنانى پاڵپشتیان ئه‌نجامیدا ئه‌رێنى نه‌بوو، هه‌روه‌ها گره‌نتى ئه‌وه‌شى به‌ده‌ست نه‌هێناوه له پێگه‌ى خۆى بمێنێته‌وه.




