سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی ئیمارات به‌ڕێ كه‌وت

به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2/11/2012 له‌سه‌ر بانگهێشتی به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نهه‌ییان جێنشینی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیمارات، به سه‌ردانێك به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو به‌ڕێكه‌وت كه چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت.




