که‌رکووک: له‌ڕووداوێکی هاتوچۆدا 5 که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

لەکەرکوک لەئاکامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا 5 هاوولاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و 4 دیکەش بەسەختى برینداربوون.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 1/11/2012 له ئاکامی پێکدادانی چوار ئۆتۆمبێل لە که‌رکووک 4 هاوولاتی به‌سه‌ختی بریندار بوون و 5 دیکه‌ش گیانیان له‌ده‌ستدا.
له‌م باریه‌وه به‌رێوه‌به‌ری بنکه‌ی پۆلیسی عروبه عه‌قید شێرزاد به kdp.infoى راگه‌یاند: لەم ڕوداوەدا 5 هاوولاتی گیانیان لەدەست دا‌و چوارکەسی دیکەش بە سەختی برینداربوون، دوای رووداوه‌که‌ش به‌خێرایی په‌یوه‌ندیمان به نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی که‌رکووکه‌وه کردووه و ئێستا سه‌رجه‌م برینداره‌کان لە ژێرچاودێری پزیشکیه‌وەن.
ناوبراو گوتیشی: رووداوه‌که زۆر دلته‌زێن بوو و بەبێ ئەوەی ناوی بهێنێت ووتى که‌سێکی پله‌داری سه‌ربازیش له‌وروداوه‌دا گیانی له‌ده‌ست داوه .




