له که‌رکووک هه‌وڵى به‌سیاسىکردن و ناشرین کردنى خوێندنى کوردى ده‌درێت

لەکەرکوک ژمارەیەک قوتابی کورد به‌فه‌رمانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکوومه‌تى عێراق بە دەرنەچووهه‌ژمار ده‌کرێن، به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندنى کوردی له په‌روه‌رده‌ى که‌رکووکیش ئاماژە بە هەبوونی ده‌ستێک دەکات بۆ شێواندنى خوێندنى کوردى له‌شارەکەدا.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکوومه‌تى عێراق بەتۆمەتی غەشکردن لە تاقیکردتەوەکانی کۆتایی ساڵ ده‌یان قوتابى کوردى قۆناغى دوانزه‌هه‌مى ئاماده‌یى لەکەرکوک لە دەرچوون لەم قۆناغە بێبەش کرد، ئه‌مرۆ سه‌رجه‌م ئه‌و قوتابیانه خۆپیشاندانێکیان بۆ به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى که‌رکووک ئه‌نجام دا.
له‌م باریه‌وه مامۆستا "شێرزاد ڕه‌شید" به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندنى کوردى له په‌روه‌رده‌ى که‌رکووک بهkdp.info ى راگه‌یاند: 137 قوتابى له به‌شى وێژه‌ى و زانستى و ده‌ره‌کى له شارى که‌رکووک به تۆمه‌تى "غەشکردن" له‌په‌روه‌رده‌ى گشتى به‌غداده‌وه ناویان به دەرنەچوو هاتۆته‌وه.
ناوبراو گوتیشى "ئێمه نامه‌یه‌کمان بۆ لێژنه‌ى په‌روه‌رده‌ی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕه‌وانه کردووه، هەروەها ئاگادارى خالیدشوانى په‌رله‌مانتار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى تاقى کردنه‌وه‌کانمان کردۆتەوە له‌سه‌ر چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ر کردنى ئه‌و کێشه‌یه.
گوتیشى: کاک خالید شوانى راگه‌یاندووه که له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق قسه‌ى کردووه و بڕیاریان داوه له‌و باره‌وه لێژنه‌یه‌ک پێک بهێنن.
شێرزاد ڕه‌شید ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که هۆکارى سیاسى له پشت ئەم کارەوەیە بۆ ناشرین کردنى خوێندنى کوردى له که‌رکووک، به جۆرێک کە هه‌رجاره و ڕێگریه‌کى بۆ دروست ده‌کرێت .




