جه‌عفه‌ری،حه‌كیم و عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمدا كۆ ده‌بنه‌وه

بڕیاره لەھەفتەی داھاتوودا ھەریەک لە (ئیبراھیم جەعفەری)، (عەمار حەکیم) و (عادل عەبدولمەھدی )سەردانی ھەولێر بکەن و دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سعوود بارزانی ), به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به قه‌یرانه سیاسییه‌كانی ئێستای عێراق، ئه‌نجام بده‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه (قاسم محەممەد) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستان به "په‌یامنێر"ـی ڕاگه‌یاندووه بۆ چارەسەر کردنی قەیرانه‌كانی ئێستای عێراق و دەرباز بوون لێی، ھەفتەی داھاتوو چەندین کۆبونەوە ئەنجام دەدرێن.
گووتیشی: بڕیارە ھەریەک لە (ئیبراھیم جەعفەری) سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانی نیشتمانی، (عەمار حەکیم) سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و (عادل عەبدولمەھدی) و ژمارەیەک لە سەرکردە و کەسایەتی دیكه سەردانی ھەولێر بکەن و لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و بەرپرسانی دیكه‌ی ی ھەرێم دیدار و کۆبونەوە ئەنجام بده‌ن.
هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه: سەرکردە سیاسییەکانی عێراق و ھەرێم دەبێت کار بکەن و ڕێکبکەون لەسەر ئەو یاسایانەی پێویستیان بە تەوافوق ھەیە، بۆ ئەوەی بەزووترین کات تێپەڕێنرێن، وەکو یاسایی نەوت و غاز و یاسایی دادگای فیدراڵ و کۆمەڵێک یاسایی گرنگی تر.




