ئه‌ندامێكی عێراقییه: جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی چاكسازی له وڵات‌دا ئه‌سته‌مه و حكومه‌تی زۆرینه‌ش خه‌یاله

عه‌دنان ده‌نبوس ئه‌ندامی فراكسیۆنی عێراقییه رایگه‌یاند كه ئه‌و چاكسازییه‌ی كه ئیئتیلافی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات ئه‌سته‌مه و له‌وه‌ش ئه‌سته‌متریش هه‌وڵه‌كانی به‌رێز تاڵه‌بانییه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان و ئه‌وه‌ی باسی حكومه‌تی زۆرینه‌ش ده‌كات دووره له واقیع .
ده‌نبوس به ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌خبارییه‌ی راگه‌یاند كه تێكچوونی بارودۆخه‌كه چاكسازی زیاتر ئه‌سته‌م ده‌بێت ، باس كردنی حكومه‌تی زۆرینه‌ش خه‌یاڵه و نایه‌تی دی به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر سه‌یری واقیعی ئێستا بكه‌یت .
روونیشیكرده‌وه كه گۆڕانكاری له رێگه‌ی هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دێته دی دوای ئه‌وه‌ی گه‌ل پشتگیری ئه‌و كاندیدانه ده‌كه‌ن كه ئه‌وان مه‌به‌ستیانه و بڕوا‌و متمانه‌ش به‌وان ده‌ده‌ن.




