پارێزگاری كه‌ركووك: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك"ئۆپه‌راسیۆنی دیجله" و باری ته‌نگه‌تاوی ئه‌حكامی عورفی له كه‌ركووكدا قبووڵ ناكه‌ین

پارێزگاری كه‌ركووك (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و پابه‌نده به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكه‌وه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌بوونی هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله قبووڵ ناكرێت.
له پرۆگرامی (ساعه و النصف)ـی كه‌ناڵی "به‌غدادیه"، (نه‌جمه‌دین كه‌ریم) ڕایگه‌یاند وێڕای ڕێزم بۆ بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ دروستكردنی هێزی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله، به‌ڵام پێمان وایه كه سه‌رۆكوه‌زیران زانیاری هه‌ڵه‌ی پێده‌درێت و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیارییه هه‌ڵانه بڕیاری پێكهێنانی ئه‌و هێزه‌ی داوه.
هه‌روه‌ك دووپاتیشی كرده‌وه كه ئه‌و وه‌كو پارێزگای كه‌ركووك پابه‌نده به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاوه له‌مه‌ڕ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌بوونی ئه‌و هێزه و ڕایگه‌یاند، هێزی دیجله كه‌سانێك فه‌رمانده‌یی ده‌كه‌ن كه یاسایی لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری ده‌یانگرێته‌وه.
به‌هه‌مان شێوه‌یش جه‌ختی كرده‌وه كه سه‌پاندنی باری نائاسایی و جێبه‌جێكردنی ئه‌حكامی عورفی و به سه‌ربازگه‌كردنی كه‌ركووك به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵ ناكرێت. ڕایشیگه‌یاند من ئاماده‌م به‌رپرسیارێتی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌م له ئه‌ستۆ بگرم و به ته‌نهایش پارێزگار به‌رانبه‌ر به ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌رسیاره.
جێگه‌ی باسه به‌هۆی ئیستیفزازكردنی بێژه‌ری به‌رنامه‌كه‌وه، پارێزگاری كه‌ركووك له ناوه‌ندیدا، به‌رنامه‌كه‌ی به‌جێهێشت.




