به‌هۆی جه‌ژنی قوربانه‌وه، ٩٥ هه‌زار گه‌شتیار روویان له‌هه‌رێمی کوردستان کردووه

به‌هۆی جه‌ژنی قوربانه‌وه و له‌ماوه‌ی چوار رۆژدا، 95 هه‌زار گه‌شتیار روویان له شاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان کردووه، وته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمیش ئاماژه به‌وه ده‌کات، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌م ژماره‌یه روو له‌زیادبوون بکات.
نادر رۆستی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی کوردستان، به خه‌ندانی راگه‌یاند: له ماوه‌ی رۆژانی ٢٤ تا ٢٧ی تشرینی یه‌که‌می ٢٠١٢، ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان کردووه ٩٥ هه‌زار گه‌شتیار بووه.
وتیشی: "زۆربه‌ی گه‌شتیاران له خوار و ناوه‌راستی عیراقه‌وه هاتوون ، به‌شێکیشیان له هه‌ردوو وڵاتی ئێران و تورکیاوه هاتوون".
وته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی ئاشکراشیکرد: جه‌ژنی قوربانی ساڵی رابردوو ١١٠ هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌رێمیان کردبوو، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌کرێت جه‌ژنی قوربانی ئه‌م ساڵ، ژماره‌ی گه‌شتیاران زیاتر بێت.
سه‌باره‌ت به سنووری به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کانی گه‌شتوگوزار، نادر رۆستی، وتی" ژماره‌که به‌م جۆره دابه‌ش بووه (هه‌ولێر ٤٤ هه‌زار گه‌شتیار،سلێمانی ١٧ هه‌زار گه‌شتیار، دهۆک ٢٢ هه‌زار گه‌شتیار، گه‌رمیان ١٢ هه‌زار گه‌شتیار).




