سهرۆکی ههرێم جهژنی قوربان له موسلمانانی کوردستان و عێراق و جیهان پیروز دهکات

بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵكی كوردستان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو حزب و لایەنە سیاسییەكان و سەرجەم موسڵمانانی عێراق و جیهان دەكەم، بە تایبەتی حاجیانی كوردستان كە ئێستا لە پەنای ماڵی یەزدان و مەزاری پیرۆزی پێغەمبەری مەزنمان حەزرەتی موحەمەد( دروودی خوای لەسەر بێ ) رێورەسمی حەج بە جێ دەگەیەنن.
هیوادارم هەموو رۆژانی گەلەكەمان شادی و خۆشی بێت و جەژنی ئەمساڵ ببێتە مایەی خێروخۆشی بۆ هەموو لایەك و ئاشتی و بەختەوەری باڵ بە سەر عێراقی فیدراڵدا بكێشێت و كوردستانیش بكەوێتە قوناغێكی دیكەی ئاوەدان كردنەوە و بونیاتنان و پتەوكردنی گیانی برایەتی و یەكریزی و پێكەوە ژیان كە ئەمرۆ بوەتە هێمای ژیانی سەردەمیانە.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
9/ژوالحجە/1433 ی كۆچی
25/ تشرینی یەكەم/2012 زایینی




