عه‌لاوی: دوو مانگی دیكه به‌شار ئه‌سه‌د ده‌روخێت و ناوچه‌كه گۆڕانكاریی ترسناك به خۆوه ده‌بینێت

ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌ركرده‌ى ئیئتلافى عێراقیه رایگه‌یاند دواى دوو مانگى دیكه رژێمى ئه‌سه‌د ده‌ڕوخێت و ناوچه‌كه‌ش رووبه‌ڕوى گۆڕانكارى ترسناك ده‌بێته‌وه.
ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌ركرده‌ى ئیئتلافى عێراقیه به ئاژانسى هه‌واڵى ئیخباریه‌ى راگه‌یاند دواى دوومانگى دیكه رژێمى ئه‌سه‌د ده‌ڕوخێت و ناوچه‌كه‌ش رووبه‌ڕوى گۆڕانكارى ترسناك ده‌بێته‌وه.
هاوكات عه‌لاوى ئه‌وه‌شى راگه‌یاند باڵیۆزانى وڵاتانى ئه‌وروپى و به رپرسانى باڵاى رۆژئاوا كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د له ماوه‌یه‌كى كورتدا بڕوخێت، هه‌روه‌ها عه‌لاوى ئه‌وه‌شى گووت به‌هۆى نزمبوونه‌وه‌ى ئاستى پاڵپشتى روسیا وبیركردنه‌وه‌ى ئێران له چاره‌سه‌ر كردنى گرفتى ئه‌تۆمى له‌گه‌ڵ رۆژئاوا له‌لایه‌ك و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى هێرشى چاوه‌ڕوانكراوى ئیسرائیل له لایه‌كى دیكه‌وه، ئه‌و رژێمه زیاتر له دوومانگ خۆى راناگرێت.




