ئۆردۆغان: له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد قسه‌م كردووه بۆئه‌وه‌ی ده‌ست به‌جێ توندوتیژی له سوریا راوه‌سێت

سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران گفتوگۆی كردووه له‌سه‌ر راوه‌ستانی هێرشه‌كانی حكوومه‌تی سوریا له رۆژانی جه‌ژن ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو ده‌بێت له‌یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنه‌وه هێرشه‌كان راوه‌سێنرێت.
له‌لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه نووسان له ئه‌سته‌مبوڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند له وڵاتی ئازه‌رییه ی "باكور" له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران گفتوگۆی كردووه له‌سه‌ر هه‌رچی زوو راوه‌ستانی هێرشه‌كانی حكوومه‌تی سوریا بۆ سه‌ر هاووڵاتیان گوتی " توركیا چاودێری به‌ڵنه‌كانی حكوومه‌تی سوریا ده‌كات چونكه به‌رده‌وام بوونی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی سوریا زیان به توركیاش ده‌گه‌یه‌نێت".




