سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جه‌ژنى قوربان پیرۆز ده‌كات.

به بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى پیرۆزى قوربانه‌وه، پیرۆزباییه‌كى گه‌رم له ته‌واوى موسڵمانانى كوردستان و عیراق و جیهان به گشتى و كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان به تایبه‌تى ده‌كه‌ین. به هیواى ئه‌وه‌ى كه هه‌موو لایه‌ك جه‌ژنێكى خۆش و ئارام و پڕ له ئاسووده‌یى به‌رنه سه‌ر و هه‌موو ڕۆژێكتان هه‌ر جه‌ژن و خۆشى بێت.
هیوادارین هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قوربان ببێته په‌یامێك بۆ قووڵبوونه‌وه‌ى ته‌بایى و پێكه‌وه‌ژیانى گه‌لانى كوردستان و ته‌واوى مرۆڤایه‌تى و مایه‌ى چه‌سپاندنى زیاترى مانا و به‌هاكانى خۆشه‌ویستى و لێبورده‌یى له نێو گه‌لاندا. دووباره جه‌ژن له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت و هه‌ر له خۆشی‌دا بن.
سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
25/10/2012




